بەشی ئای تی لەشاری خانەقین وەکو بەشێکی زانستی سەربەخۆ بەناوی (سیستەمی کۆمپیوتەر) لە ساڵی ٢٠٠٥ بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە. شوێنی ئەم بەشە دەکەوێتە تەنیشت ئامادەیی پیشەسازی خانەقین لە گەڕەکی ئازادی لە ڕێگەی مەنزەریە. لەبەر گرنگی ڕۆڵی پسپۆڕی کۆمپیوتەر لەژیانماندا, ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لەم بەشە لەزیادبوونە, کە لەیەکەم ساڵی دامەزراندنی (٩) خوێندکاری هەبوو, بەڵام لە ساڵانی (٢٠١٠ و ٢٠١١) گەیشتە (٧٣ و ٨٧) خوێندکار. دەرچوانی ئەم بەشە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی یان پی دەبەخشرێت لە بواری ئای تی و دەبنە کادیری ناوەندی شارەزا و دەتوانن خزمەت بە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت بکەن. ئامانجی داهاتووی بەش: ئەم بەشە خەریکی هەوڵ و کۆششە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا بکرێت بە پەیمانگای تەکنیکی سەربەخۆ تاکو بتوانێت خزمەت بەم شارە ئازیزەی کوردستان بکات کە بەدرێژایی مێژوو ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق ویستویانە لە هەموو داهێنانێک وسەرچاوەیەکی زانستی دایبڕن. |








